ئێران دوچاری قه‌یرانێكی سه‌ختی كه‌مئاوی بوه‌ته‌وه‌و میدیایه‌كی
ئه‌مریكیش ده‌ڵێت ؛ له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا دانیشتوانی تارانی پایته‌خت كه‌مئاوی
ته‌نگیان پێهه‌ڵده‌چنێت.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، کەمی
بارانبارین و وشکەساڵی ئێرانی بەرەو لێواری داڕمان بردوه .
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕەگ و ڕیشەی ئه‌م قه‌یرانه
به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌تی حكومه‌تی ئێرانه‌وه هه‌یه له‌پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی به‌رهه‌می کشتوکاڵ و
فراوانکردنی زەوییە ئاودێرییەکان بۆ گه‌یشتن به‌ئاستی خۆبژێوی.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، حکومەتی ئێران گەرەنتی کڕینی بەروبوومی وەک
برنج و سێوی داوە كه پێویستیان به‌ئاوێكی زۆر هه‌یه‌و هاوکاتیش پاڵپشتی جوتیارانی كردوه له‌پێدانی قه‌رزی كه‌م سودو
دابینكردنی په‌ینی كیمیایی، ئه‌مه جگه له‌لێدانی بیرێكی زۆر كه بوه‌ته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی به‌تایبه‌تیش له‌ناوچه
وشك و نیمچه وشكه‌كاندا.
سەرەڕای خراپتربوونی دۆخه‌كه وكێشه‌ی كه‌مئاوی، ساڵی پار په‌رله‌مانی
ئێران پابەندبونی وڵاته‌كه‌ی بە سیاسەتی خۆبژێوی دوپاتكرده‌وه‌و پلانی پەرەپێدانی پێنج ساڵەی پەسەندکرد کە به‌و
پێیه‌ش له 90%ی بەرهەمە خۆراکییە سەرەتاییەکان، لەوانە گەنم، جۆ، برنج، باقله‌مه‌نی،
گۆشت و شەکر، لە ناوخۆدا بەرهەمبهێنرێن.
100 جار خوێندراوەتەوە