هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا: هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر سەرکۆنە ده‌كه‌ین

KNN : Kurdish News Network
09:13 - 27/11/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/27 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جۆشوا هاریس هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا پێگەیشت .

 

هەواڵ:KNNC



هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، بە توندترین شێوە ، هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە کردو پشتیوانیی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

 

 

 


هەردوو لا هاوڕا بوون کە دەبێت هەوڵ بدرێت لە هەرێمی کوردستانیش رێکار و پێداویستییەکانی خۆپارێزی لە دژی ئەم جۆرە هێرشانە دابین و بەهێز بکرێن و ئەو کەسانەی لە پشت ئەو هێرشە تیرۆریستیانەن ئاشکرا و ڕادەستی یاسا بکرێن.

76 جار خوێندراوەتەوە