رۆژنامه‌ی
شه‌رقلئه‌وسه‌ت ئاشكرایكرد؛ كه‌سه‌ردانه‌كه‌ی نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی
یاسا بۆ هه‌ولێرو كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌ركه‌وتو نه‌بوه.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك
رۆژنامه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی مالكی بۆ هه‌رێم حزبی ده‌عوه
هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی كرد، كاتێك نوری مالكی بۆ وه‌ك تاكه كاندیدی شیعه‌كان بۆ
پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران راگه‌یاند، له‌كاتێكدا ده‌بوو بارزانی رازی بكرایه به یه‌كلایكردنه‌وه‌ی
پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق.
وه‌ك
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی پێكردوه ، هه‌رچه‌نده حزبی ده‌عوه دواتر بڵاوكراوه‌كه‌ی
سه‌باره‌ت به‌پرسی كاندید كردنی مالكی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران سڕییه‌وه كه‌وه‌ك
په‌یامێكی پێشوه‌خت بوو بۆ كورد كه پێویسته به‌بێ مه‌رج به‌و كاندیده رازی بن،
به‌ڵام هه‌ر دوای ته‌واو بوونی وتووێژه‌كان سه‌ر له‌نوێ حزبی ده‌عوه بڵاوكراوه‌كه‌ی
دانایه‌وه كه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ شكستی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی مالكی بۆ هه‌ولێر.
3000 جار خوێندراوەتەوە