هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە و داوای
ئاشکراکردنی بکەران دەکەن.
هەواڵ:KNNC
هێرشی سەر کێڵگەی
کۆرمۆر کاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە و لەوچاورچێوەیەدا، هەڵسوڕێنەری
باڵیۆزخانەی ئەمریکا پەیوەندیی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە کرد و ڕایگەیاند: بە
توندترین شێوە هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە دەکەن و پشتیوانیی ئەمریکاشیان
بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردوەتەوە.
هەردولاش پێداگربوون،
لەوەی دەبێت هەوڵ بدرێت لە هەرێمی کوردستانیش رێکار و پێداویستییەکانی خۆپارێزی لە
دژی ئەم جۆرە هێرشانە دابین و بەهێز بکرێن و ئەو کەسانەی لە پشت ئەو هێرشە
تیرۆریستییانەن ئاشکرا و رادەستی یاسا بکرێن
لەلایەکی
دیکەوە، پاتریێک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، لە پۆستێکدا لە تۆڕی
کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند بە توندترین شێواز سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی شەو بۆ
سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر دەکەم،
ژێرخانی وزە
سوود بە سەرجەم هاووڵاتییان دەگەیەنێت. فەرەنسا پابەندی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ
ئاسایشی عیراق، لە چوارچێوەکەشیدا بۆ کوردستان.
لای خۆشییەوە، کۆنسووڵخای
بەڕیتانیا لە ئێکس ڕاگەیێندراوێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هێرشکردنەسەر
هەر ژێرخانێکی بنەڕەتی هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق و سەلامەتی گەلەکەی دەکات
کۆنسووڵخانەی
بەریتانیا هەڵوێستی وڵاتەکەی ئاشکراکردوە و وتویەتی، شانشینی یەکگرتوو لەگەڵ
هاوبەشە عێراقییەکان وەستاوە و پشتگیری هەوڵەکانی پاراستنی دامەزراوە بنچینەییەکان
دەکات...
241 جار خوێندراوەتەوە