نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ عێراق نیگه‌رانی یه‌كێتیه‌كه‌یانی پیشاندا له‌به‌رامبه‌ر هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.
هەواڵ:KNNC
ئه‌مرۆ پێنجشەممە، نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ عێراق سه‌رباری سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كه پابەندیی خۆیانی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی
فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و ئەنجامدانی چاکسازی
بۆ خزمەتی هاووڵاتیان دووپاتكردوه‌ته‌وه.
کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادرکەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی و لە تشرینی یەکەمی 2008ـەوە له كێڵگه‌یه‌دا دەست کراوە بە بەرهەمهێنانی غاز و له‌ماوه‌كانی رابردوشدا چه‌ندین جار كێڵگه‌كه روو به‌رووی هێرشی موشه‌ك و درۆن بوه‌ته‌وه به‌ڵام زیانه‌كانی ئه‌مجاره به به‌راورد به‌رابردوو زیاترن.
92 جار خوێندراوەتەوە