شەپۆلێکی
بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و کەشناسێکیش دەڵێت مانگی داهاتوو کۆتایی
بەم کەشە وشکە دێت.
هەواڵ:KNNC
دەستەی کەشناسیی
عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و سبەی هەینی کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و
ئاسمانیش نیمچەهەور دەبێت، ڕۆژی شەممەش ئاسمان بەتەواوی هەور دەبێت پلەکانی گەرماش
بە نزمیی دەمێننەوە.
لەبارەی ڕۆژی
یەکشەممەوە دەستەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە لە ڕۆژی یەکشەممەدا ئاسمان هەوری تەواو
دەبێت و بارانبارین ڕوو لە بەشێکی ناوچەکان دەکات و لەهەرێمی کوردستانیش باران
دەبارێت پلەکانی گەرماش دادەبەزن.
لای خۆشییەوە
شاڵاو هیدایەتی کەشناس بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: شەپۆلی باشی بارانبارین بۆ
سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوەیە و لە مانگی 12شەوە کۆتایی بە کەشی وشک و
کەمبارانیی و بێبارانیی دێت و لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان پەڵەدەدات، بۆ کۆی وەرزی زستانیش زستانێکی پڕبارانمان لەپێشە...
296 جار خوێندراوەتەوە