عێراق هاوردەکردنی چوار جۆر ئۆتۆمبێل ڕادەگرێت

KNN : Kurdish News Network
09:59 - 27/11/2025
عێراق
+
-

عێراق هاوردەکردی چەند جۆرێکی ئۆتۆمبێل ڕادەگرێت و بڕیارەکەش لەساڵی نوێوە جێبەجێدەکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

بەپێی بڕیارێکی حکومەتی عێراق هاوردەکردنی ئۆتۆمبیلە زیانلێکەوتوەکان تەنها بۆ ئەمساڵ ڕێگەپێدراوە و لە ساڵی نوێوە بە هیچ جۆرێک هیچ ئۆتۆمبێلێکی لێدراوو و زیانلێکەوتو هاوردە ناکرێت.

ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ڕێگەیان پێنادرێت هاوردەبکرێن، بە چوار جۆر دیاریکراون کە هەریەک لە زیانلێکەوتوو بەهۆی لافاو، زیانلێکەوتوو بەهۆی ئاگر، زیانلێکەوتوو بەهۆی ڕووداوی گەورە کە کاریگەری دروستکردبێت، یانیش هەر جۆرێکی دیکەی لەناوبردن و خراپبووبێت.

بڕیارەکە لە 1ی کانونی دووهەم-1 واتا لە ساڵی نوێوە دەجێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەپێی بڕیارەکەش بە تەواوەتی عێراق بەدووردەبێت لە ئۆتۆمبێلی زیانلێکەوتوو، بەرپرسانیش هۆکاری بڕیارەکە بۆ پارێزراویی هاووڵاتییان و بەرزکردنەوە کوالێتتی ئۆتۆمبێل دەگەڕێننەوە...

20 جار خوێندراوەتەوە