ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، هەمووان ئاگاداری ئەو هەنگاوانەن کە ئەنقەرە دەیگرێتەبەر کاتێک ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسی و دوپاتیشیكرده‌وه ئەوەی پێویسته له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیل ئەنجامی دەدات ئەگەر ڕووبەڕووی هەڕەشەی هاوشێوەی ئه‌وه ببێتەوە كه له‌رابردودا لە سوریا دوچاری ببوه‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌باشوری ئه‌فریقیا له‌نێو فرۆكه‌كه‌یدا له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نوسانی یاوه‌ری سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتبوی "ئیسرائیل پێشڕەوییەکانی تورکیای لە سوریا ڕاگرتوه"، رایگه‌یاند: ئه‌نقه‌ره پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سوریا دوپاتده‌كاته‌وه‌و چارەنووسی سوریاش له‌لایه‌ن خەڵکی سوریا خۆیان دیاری ده‌كرێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەمووان ئەو هەنگاوانە دەزانن کە لە ڕابردوودا ناومانن کاتێک باس لە سەلامەتی وڵاتەکەمان و ئاسایشی نەتەوەیی دەکرێت، ئێمە نامانەوێت جارێکی دیکە ڕووبەڕووی هەڕەشە و مەترسییەکی هاوشێوە ببینەوە، بەڵام ئەگەر ڕووبەڕووی بيینه‌وه ئه‌وا ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوارچێوەی ئەولەویەتە
ستراتیژییەکانیاندا ئەوەی پێویستە ئەنجامی دەدەن وجەختی لەوە شکردەوە کە وڵاتەکەی
هیچ چاوبڕێنێكب لەسەر خاک و سەروەری هیچ وڵاتێكی
دیکە نییە.
راشیگه‌یاند: تورکیا خوازیاری سەقامگیری و خۆشگوزەرانی
و ئاسایشە لە وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت له سوریا و عێراق و لوبناندا.
900 جار خوێندراوەتەوە