دادگای تاوانی ناوەندیی
عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی کشتوکاڵی بەغدادا سەپاند و هۆکارەکەشی بۆ هەڵکوتانە سەر فەرمانگەیەکی حکومی دەگەڕیندرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەنجومەنی باڵای دادوەری
لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دادگەی تاوانەکان سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەیاد
کازم عەلی بەڕێوەبەری پێشووی بەشی کشتوکاڵی بەغدادا سەپاندووە، ڕوونیشكردووەتەوە،
کە لە ڕابردوودا بووەتە هۆی پێکدادانی چەکداریی و قوربانیی لێکەوتوەتەوە.
لەمساڵدا بەڕێوەبەرەکەی پێشووی کشتوکاڵ، دوای ئەوەی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و کەسێکی دیکە لە شوێنی دانرا، لەگەڵ
گروپێکی چەکداردا هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی بەغداد، بەوهۆیەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان
پێكدادان روويدا و لە ئەنجامدا كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتییەکی سڤیل كوژران و چەن کەسێکی دیکەش برینداربوون.
پێکدادانەکە لەنێوان
دوو گروپی حەشدی شەعبیدا ڕوویدا و کە وەک
نیشاندانی ناڕەزایەتیبوو لە بە دانانی بەڕێوەبەرێکی
نوێ، بۆ بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەرخ لە بەغداد، وەزارەتی ناوخۆ لەو کاتەدا دەستگیرکردنی
ئەیاد کازم عەلی، بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیەكەی بە تۆمەتی تێوەگلان لە پێکدادانەکاندا
راگەیاند، جیا لەویش 14 چەکداری دیکەش کە بەشداربوون لە شەڕەکە، دادگاییکران...
165 جار خوێندراوەتەوە