دێنیس وێستەربێرگ ، سه‌رۆكی
رێكخراوی لاوانی پارتی SDی سویدی ده‌ڵێت؛ وڵاته‌كه‌یان جێی ژن كوژران و ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدا نابێته‌وه كه‌ژن
و كچه‌كانیان ناچار به‌حیجاب ده‌كه‌ن.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی تی تی سویدی له‌زاری دێنیس وێستەربێرگ، بڵاویكرده‌وه ،كه ناوبراو
له لە میانی وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی پارتەکەدا، ڕاستەوخۆ هێرشی کردووەتە
سەر ئیسلام و دوپاتیكردوه‌ته‌وه كه رێكخراوه‌كه‌یان ڕێگە بە دروستکردنی هیچ مزگەوتێکی
نوێ لە سوید نادات و "دەبێت کەسێک بوێرێت ئەوە بڵێت - ئیسلام لە سویددا جێگەی
نابێته‌وه".
لە وتارەکەیدا ئاماژه‌ی بهوهشكردوه وڵاته‌كه‌یان لە "یەکێک لە وڵاتە سەلامەتەکان"ەوە بووه به "نموونەیەکی ترسناک"
بۆ ته‌واوی جیهان.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی رێكخراوی
لاوانی پارتی SDی سویدی كۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ خۆیاندا كولتوورێك ده‌به‌ن
بۆ سوید كه له‌گه‌ڵ داب و نه‌رێتی ئه‌واندا ناگونجێت ،وڵاتی ئه‌وان وڵاتی
پاوانخوازی و ژنكوژان نییه ، سوید ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوێت كه له‌رێگه‌ی بڵندگۆی
پاسه‌كانه‌وه یان له‌نێو پۆله‌كاندا هاوار ده‌كه‌ن و ئازاری منداڵه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن
یاخود ژن و كچه‌كانیان ناچارده‌كه‌ن خۆیان داپۆشن.
601 جار خوێندراوەتەوە