هەرێمی کوردستان زستانێکی سەختی کەموێنەی لەڕێیە

KNN : Kurdish News Network
09:57 - 20/11/2025
کوردستان
+
-

ئەمساڵ زستانێكی هێندە سەخت لەڕێیە كە چەند ساڵێكە وێنەی نەبووە و و بەنداوەکانیش سەرڕێژ دەبن، کەشناسێکیش وادەی بارانبارین ڕادەگەیەنێت 


هەواڵ:KNNC

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسیی لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوا و پێسبینییەکان بە کەی ئێن ئینی ڕاگەیاند: پێشبینی ناکرێت تا هەفتەیەکی دیکە هیچ بارانێک ببارێت و لەدوای ئەوە و سەرەتای مانگی داهاتوو بارانبارین بوونی هەیە و شەپۆلێکی سەرتاسەریی و باش و پڕ باران تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 

 

لەبارەی زستانی ئەمساڵ ئاماژەی بەوەدا، ڕێژەی دابارینی باران و بەفر لە ئاستێكی دڵخۆشكەردا دەبێت، بەتایبەت لە مانگی داهاتووەوە زستانێكی سەخت بەڕێوەیە زوقم و شەختەیەكی هێندە زۆری تێدادەبێت، كە چەند ساڵێكە وێنەی نەبووە و بەفر و بارانی زۆریشی لەگەڵدا دەبێت.

 

 

وتیشی، پێشبینی دەكرێت بەفربارینیش لە ئاستێكی پێویست و باشدا بێت بە جۆرێک لەهەرسێ زستانی ڕابردوو زیاتر بێت، ئاستی بارانیش لە وەرزی زستاندا باش دەبێت و چەندین شەپۆلی بەهێزی تێدا دەبن كە كانیاو چەم و ڕوبارەكان دەژیەنەوە.

 

شاڵاو هیدایەت ڕوونیشی کردەوە، ئەمساڵ ئاستی ئاوی ژێر زەوی زیاد دەكات و ئەو بیرانەی وشکبوون بەگشتیی دەژیەنەوە و بەشێكی بەنداوەكان سەر ڕێژ دەبن، هاوكات لە بەشێک ناوچەكان هێندە سەرمایەكەی توند دەبێت و شەختە و بەستنی زۆر ڕوودەدات كە زیان بە چەندین درەختی جۆراوجۆر دەگەیەنێت و وشكیان دەكات....

2205 جار خوێندراوەتەوە