به‌پێی راپۆراێكی بنكۆڵكاری، ئه‌وروپاییه‌كان بڕی 80 هه‌زار
جونه‌یهی ئیسته‌رلینیان خه‌رجكردوه بۆ ئه‌وه‌ی روو له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی دژواری جیهان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نیشانه له‌مرۆڤ
بگرنه‌وه‌و بیانكوژن له‌نێویشیاندا عێراق.
هەواڵ: KNNC
ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوز بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و
راپۆرته له‌ئێستادا داواكاری گشتیی ئیتاڵیا لێكۆڵینه‌وه له‌و ده‌نگۆیانه ده‌كات
كه باس له‌گه‌شتی ده‌وڵه‌مه‌نده ئه‌وروپییه‌كان ده‌كه‌ن به‌ره‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له‌دۆخی شه‌ڕو ململانێدا ده‌ژین.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ئه‌و گه‌شتیارانه له‌گه‌شته‌كانیاندا
چێژ له‌كوشتنی مرۆڤ ده‌بینن كه له‌دووره‌وه به‌چه‌كی نیشان شكێن ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن
و ده‌یانكوژن.
چه‌ند رۆژێكیش به‌ر له‌ئێستا تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه،
كه له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1992 بۆ 1996 ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری
نیشانشكێن بۆ چێژوه‌رگرتن روویان له‌بۆسنه‌و هه‌رسك كردوه بۆ ئه‌وه‌ی نیشانه له‌هاوڵاتیانی
مه‌ده‌نی بگرنه‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی 90 هه‌زار دۆلاریان خه‌رجكردوه .
373 جار خوێندراوەتەوە