هه‌واڵگری ئه‌مریكا: پێویسته‌ دیمه‌شق سه‌ركرده‌ داڵده‌دراوه‌كانی داعش راده‌ستی هه‌سه‌ده‌ بكات

KNN : Kurdish News Network
03:37 - 24/11/2025
جیهان
+
-

هه‌واڵگری ئه‌مریكا: پێویسته‌ دیمه‌شق سه‌ركرده‌ داڵده‌دراوه‌كانی داعش راده‌ستی هه‌سه‌ده‌ بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش واده‌یه‌كیان بۆ دیایكراوه‌.

 

هەواڵ:KNNC

 

تولسی گابارد به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ؛ زانیاری ته‌واومان هه‌یه‌ كه‌ سه‌ركرده‌كانی داعش به‌ئاگاداری حكومه‌تی سوریا له‌ پارێزگاكانی ئه‌و وڵاته‌ نیشته‌جێبوون و واده‌یه‌كی دیاریكراویشمان داوه‌ته‌ دیمه‌شق بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست بگرنه‌ به‌رو  ئه‌و سه‌ركرده‌ تیرۆریستانه‌ی داعش ڕاده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ( هه‌سه‌ده‌) بكه‌ن.   

 

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ ساڵی 2026 گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و سه‌ربازی له‌سوریا رووبدات و  واشنتۆنیش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پشتیوانیی و هاوكاریكردنی هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌سوریا (هه‌سه‌ده‌) و له‌هه‌مان كاتیشدا ئۆپراسیۆنه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ رێگریكردن له‌ خۆڕێكخستنه‌وه‌ی داعش .

301 جار خوێندراوەتەوە