دەوڵەت باخچەلی دەڵێت:
عەبدوڵڵا ئۆجالان کاریگەرترین کەسی پڕۆسەی چارەسەرییە و تورکیا لە قۆناغێکدایە کە
دەبێت خۆی لەگەڵ گۆڕانکارییەکان بگونجێنێت تا لە جیهان دانەبڕێت.
هەواڵ:KNNC
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی
پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: سەردانی کۆمسیۆنە
پەرلەمانییەکە بۆلای عەبدوڵڵا ئۆجالان مێژوویی بووە، چونکە کاریگەرترین کەس و
وتاردەر لە پڕۆسەی چارەسەریی عەبدوڵڵا ئۆجالان و ئیمراڵییە.
دەوڵەت باخچەلی وتیشی،
پێشهاتی گەورە لەپێش تورکیایە، تورکیا دەبێت خۆی لەگەڵ گۆڕانکارییەکان بگونجێنێت و
لە جیهان جێنەمێنێت، دەبێت ببێتە پێشەنگ، ڕاستە جیاوازیی بیرکردنەوە لە وڵاتەکەدا
هەیە و هەموو پەنجەکانی دەست وەک یەکترنین، بەڵام لە پرسە نیشتیمانییەکاندا دەبێت
هەمووان یەکهەڵوێستبن، وەک تورک یەکهەناسەبن و تورکانە ڕووبەڕووی هەموو نەیارەکان ببنەوە.
لە بەشێکی قسەکانیدا
باخچەلی وتی، هەرچەندە هەڕەشە و گوڕەشەی زۆر دەکرێت لە پرسی چارەسەرییدا بەڵام ناهێڵن هەوڵەکانی ئاشتیی لەبارببرێن و ئامادەی لەسێدارەدانە لەپێناو تورکیایەک کە ئاشتیی بەرقەراربێت
تیایدا و دووربێت لە شەڕ...
598 جار خوێندراوەتەوە