بەڕیتانیا؛ لە هێرشێکدا بۆسەر شەمەندەفەرێک 10 کەس برینداربوون

KNN : Kurdish News Network
09:24 - 02/11/2025
جیهان
+
-

لە ئەنجامی هێرشێک لە بەڕیتانیا 10 کەس برینداربوون، برینی زۆرینەیان سەختە و سەرۆکوەزیران ڕووداوەکە بە شۆکهێنەر ناودەبات.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

لە چەند کاتژمێریی ڕابردوودا لە یەکێک لە شەمەندەفەرەکانی شارۆچکەی هەنتینگدۆنی کامبریجشایەر (بە دووری 100 کم لە باکووری لەندەنی پایتەختی وڵاتەکە، چەند کەسێک هەڵیانکوتایە سەر سەرنشینان و بە چەقۆ 10 کەسیان بریندارکرد.

 

 

لەبارەی ڕووداوەکەوە لایەنی تەندروستی وڵاتەکە ئاماژەی بەوەدا، لەو 10 کەسەی لە ڕووداوەکەدا برینداربوون، برینی 9 کەسیان سەختە و لەژێر چارەسەر و چاودێری وردی پزیشکییدان.


ئەمڕۆش پۆلیس دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری پەیوەندیدار بە ڕووداوەکەی ڕاگەیاند.



هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوویدا و پاش ڕووداوەکەش کییەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیا، ڕووداوەکەی بە نامۆ و شۆکهێنەر ناوبرد...

8471 جار خوێندراوەتەوە