نێردەی تایبەتی ئەمەریکا
لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نوسیویەتی: ئەمەریکا ماوەیەکی زۆرە پاڵپشتیی
دامەزراوە ئەمنییە شەرعییەکانی عێراقی کردووە.
هەواڵ: KNNC
مارک ساڤایا ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردوه؛ عێراق هه‌ر لە هەوڵە هاوبەشەکانەوە
بۆ به‌زاندنی داعش تاده‌گاته بەرەنگاربوونەوەی به‌دكاری و بەهێزکردنی سەقامگیریی
هەرێمایەتی، پێشکەوتنی ڕاستەقینەی بەدەست هێناوه بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستە چاکسازیی بنه‌ڕه‌تی
ئەنجام بدرێت.
نێردەی تایبەتی ئەمەریکا
لە عێراق دوپاتیكردوه‌ته‌وه: کۆمپانیا ئەمەریکییەکان،
کە ملیاران دۆلاریان دابین کردووە بۆ کەرەستە و پاڵپشتیی ، وەک هاوبەشی سەرەکی دەمێننەوە
لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەروەریی ئه‌م وڵاته‌دا.
83 جار خوێندراوەتەوە