وەزارەتی ناوخۆ هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە هەزار تۆڕی
بازرگانییکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاند و لەو
ماوەیەدا دەست بەسەر زیاتر لە 14 تۆن ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
هەواڵ:KNNC
عەباس بەهادلی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا
ڕایگەیاند: لە سێ ساڵی ڕابردوودا، هەزار و 201 تۆڕی بازرگانییکردن بە ماددەی هۆشبەر هەڵوەشاونەتەوە،
لەنێویاندا هەزار و 30 تۆڕی ناوخۆیی و 171 تۆڕی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان
هەبووە.
ئاماژەی بەوەشدا، لەو سێ ساڵەدا دەستگیراوە
بەسەر زیاتر لە 14 تۆن و 20 کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر.
لەبارەی سزادراوانیش وتی لە 23 هەزار و 118 کەس پەیوەست
بە پرسەکانی ماددەی هۆشبەر سزادراون
هاوکات 7 ئەندامی هێزەئەمنییەکان کوژراون و 90 کەسیش بریندار
بوون لەبەرامبەردا 36 بازرگانی مادەی هۆشبەر کوژراون و 81یش برینداربوون.
وتەبێژەکەی وەزارەت وتیشی 40 ئۆپەراسیۆنی باڵا لە دەرەوەی
سنورەکانی عێراق ئەنجامدراوە و ئاماژەی بەوەشکرد
33 خاڵی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دیکە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریی دروستکراوە...
94 جار خوێندراوەتەوە