چوارچێوەی هەماهەنگی
بەردەوامە لە هەوڵەکانی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەشڵێن دەبێت سەرۆکی
حکومەت کەسێکی دەستپاک و بەتوانابێت.
هەواڵ:KNNC
چوارچێوەی هەماهەنگی لەدوا
کۆبوونەوەی خۆییدا تەوەرەکانی پێکهێنانی حکومەتی خستە بەرباس و ڕایگەیاند: لە
کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی پێوەر و بنەما سەرەکییەکانی پۆستی سەرۆکوەزیران،شێوازی هەڵبژاردنی لەنێو هاوپەیمانییەتییەکەدا باسکراوە، بەجۆرێک کە دڵنیایی بدات لە
پەسەندکردنی پێوەرە نیشتمانییە ڕوونەکان کە لێهاتوویی و پاکیزەیی و توانای
بەڕێوەبردنی دەوڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی قۆناغی داهاتوو لەبەرچاو
بگرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردایەتی چوارچێوەکە ڕاپۆرتێکی پێشکەشکرد و ڕێککەوتن کرا لەسەر بەردەوامبوونی
کارەکان و تەواوکردنی ئەرکەکانیان لە هەڵسەنگاندنی کاندیدەکان بەپێی پێوەرە
نیشتیمانییەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختیش کرایەوە لە پابەندبوون بە دەستور کاتی دیاریکراو بۆ پێکهێنانی
حکومەت لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی سیاسی ڕێزگرتن لە خواستی دەنگدەرە عێراقییەکان.
62 جار خوێندراوەتەوە