موستەفا قەرەسو: ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان مەرجی پەکەکەیە

KNN : Kurdish News Network
03:37 - 25/11/2025
کوردستان
+
-

موستەفا قەرەسو دەڵێت: ئێستا نکۆڵی لە بوونی کورد ناکرێت بەڵام هێشتا مافەکانی نەدراوە و ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالانیش مەرجی پەکەکەیە وەک سەرەتا.

 

هەواڵ:KNNC


موستەفا قەرەسو دەڵێت ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێک کوردستان- کەجەکە و سەرکردە لە پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: خەباتی چەندین ساڵەی کورد کوردیان لە نەبووەوە هێناوەتە بوون و ئێستا کەس ناتوانێت بڵێت کورد نییە و نکۆڵی لە بوونی بکات، بەڵام هێشتا وەک نەتەوە بوونی نەسەلمێنراوە و لە هیچ کام لەو دەوڵەتانەی کوردی تێدان دان بە مافەکانیدا نەنراوە.

 

موستەفا قەرەسو قسەکانی بردە سەر پڕۆسەی چارەسەریی لە باکوری کوردستان و تورکیا و وتی، لە تورکیادا کورد وەک نەتەوە مافی نییە و لەو پێناوەدا دەبوو پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە گۆڕانکاریی لە شێوازیی خەباتیدا بکات، خەباتی چەکداریی جێگەی خۆی گرت و ئێستا کاتی خەباتی دیموکراتیکە و لەو ڕێگەیەوە درێژە بە تێکۆشانی دەدات بۆ مافەکانی کورد.

 

قەرەسو وتی، پەکەکە تا ئێستا هەنگاوە پێویستەکانی ناوە، ئێستا لەسەر دەوڵەتی تورکیایە کە هەنگاوی کاریگەر بنێت و ڕاستیینە لە بابەتەکەدا ڕۆڵ ببینیت، دەبێت پڕۆسەکە بچێتە چوارچێوەی یاساییەوە و هەموو شت بە یاسا ڕێکبخرێت، پەکەکە وەک سەرەتا مەرجەکانی نەگۆڕە و ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان مەرجی سەرەکیی و نەگۆڕە بۆ سەرگرترنی پڕۆسەی چارەسەریی.

 

باسی لە سەردانییکردنی ئیمراڵی و نەچوونی ئەندامی جەهەپە کرد و وتی، ئەگەر جەهەپە لەگەڵ ئەم جۆرە لە چارەسەریی و ئاشتییدا نییە، ئەوا دەبێت پڕۆژەی خۆی بۆ چارەسەریی و کۆتایی کێشەکان بخاتەڕوو.

 

 

لەبەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە جیهاندا سەلێمنراوە کە ناسیۆنالیسزم و نەتەوەپەرستەکان ناتوانن دەوڵەتداربن و دەوڵەتنەتەوە شکستی هێناوە ناکرێت پێکهاتەی هیچ دەوڵەتێک یەک نەتەوەبێت بۆیە دەبێت بەوپێیە مامەڵي بکرێت و مافی هەمووان دەستەبەربێت...

183 جار خوێندراوەتەوە