سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی؛ بەهۆی کەمیی ستافەوە دابەشکردنی زەویی سستە

KNN : Kurdish News Network
03:12 - 25/11/2025
کوردستان
+
-


لە سنوری سلێمانی تەنها تیروپشک تەنها بۆ 20 هەزار کەس وەرگراوە زەویی وەربگرن و شارەوانییش دەڵێت ستافیان کەمە بۆیە پرۆسەکە سستە.



هەواڵ:KNNC



ئەگەرچی پڕۆسەی دابەشکردنی زەویی لە سنوری سلێمانی بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا تەنها تیروپش بۆ وەرگرتنی 20 هەزار پارچە زەویی کراوە و پڕۆسەکە بە خاویی بەڕێوەدەچێت، لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانیش ڕایگەیاند: کەمیی کارمەند و ستاف هۆکاری سستی پڕۆسەکەیە.


سەرۆکی شارەوانی سلێمانی وتی، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان کارمەندیان وەک پێویست نییە، چونكە دانانی نەخشەی ئاوەدانی و جیاكردنەوەیان پێویستی بەستافە، تەنیا ئەمساڵ 550 فەرمانبەرمان خانەنشین بون و شوێنیان پڕ نەكراوەتەوە.


ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر 130 هەزار فۆرمی زەوی داوە، بۆ ئەوەی لە سنووری سلێمانی زەوی وەربگرن، تا ئێستا تیروپشك بۆ دابەشكردنی نزیكەی 20 هەزار كەس كراوە...

119 جار خوێندراوەتەوە