وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ یەکەمجار بڕی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ خشتەكانی خۆی زیاد کرد و دەڵێت؛ مانگی ڕابردو هەرێم نزیکەی شەش ملیۆن نەوتی هەناردە کردوە.
هەواڵ:KNNC
کۆمپانیای سۆمۆ کە بەرپرسە لە هەناردە و بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق ئاماژەی بە ئاماریی كۆتایی هەناردەو داهاتی بەدەستهاتوی نەوت بۆ مانگی تشرینی یەكەم کردوە بە جۆرێک، لە مانگی ڕابردودا بڕی هەناردەی نەوتی خاو گەیشتوەتە (110) ملیۆن و (923) هەزارو (47) بەرمیل.
ئاماژەی بەوەشکردوە، داهاتی هەناردەی نەوت لە مانگی ڕابردودا گەیشتووەتە زیاتر لە (7 ملیارو 30 ملیۆن و 689 هەزار) دۆلار.
هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی (10) ئەمساڵ بەمجۆرە بوە:
* هەناردەی نەوت لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق: 104 ملیۆن و 816 هەزارو 106 بەرمیل
* هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە: (5) ملیۆن و (834) هەزارو (864) بەرمیل
* لەگەڵ هەناردەکردنی (272) هەزار و (77) بەرمیل نەوت بۆ وڵاتی ئوردن
190 جار خوێندراوەتەوە