سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هۆشداریی دەدات لەوەی گەندەڵی هەڕەشەیەکی جددییە لەسەر هەرێمی کوردستان و دەشڵێت: ئەوەی بڕیارەکان دەدات دادگاکانە نەک ئێمە و لەسەر پرسی سزاکانیش تانەمان لەسەدا 90٪ی بڕیارەکانی دادگا داوە چونکە پێمان وابوە دەبێت سزای قورستر بدرێن.
هەواڵ:KNNC
حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کەی ئێن ئێن باسی لە پرسی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی کرد لە هەرێم و بەوتەی ناوبراو، بەو توانا و ئیمکانیەتانەی کە لەبەردەستیانە، دەستەکەیان توانیویەتی کاری زۆر باش بکات، پێشی وایە دەکرێت لەرێگەی پەرلەمانەوە یاساکەیان هەموار بکرێت و کەموکورتییەکان چارەسەر بکرێت.
بەوتەی حاکم ئەنوەر، ساڵانە 250 کەیسی گەندەڵی دێتە لایان و ڕەوانەی دادگای دەکەن، بەڵام حوکمەکانیان وەکو پێویست نیە و ئەوانیش تەنها دەتوانن تانە لە بڕیارەکان بدەن و تائێستاش تانەیان 90٪ی بڕیارەکانی دادگا داوە لەسەر پرسی سزاکانی گەندەڵی.
سەبارەت بەوەی ئاخۆ بۆچی بەرپرس و وەزیرەکان لە بەغداد حکوم دەدرێن و سزا دەدرێن بەڵام لە هەرێم ئەوە نابینرێت، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەڵێت: ئەو بابەتە لای دادگایە نەک دەستەی دەستپاکی و جەختیش دەکاتەوە لەوەی کە گەندەڵی تائێستا هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر هەرێمی کوردستان....
80 جار خوێندراوەتەوە