لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریاوە هێرشکرایە سەر هەسەدە

KNN : Kurdish News Network
12:23 - 25/11/2025
کوردستان
+
-

هێرشکرایە سەر چەند پێگەیەکی هەسەدە و قوربانیی لێکەوتەوە.

 

 

هەواڵ:KNNC


هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە ڕایگەیاند: لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە بە چەکی قورس چەند هێرشێکیان کراوەتە سەر، یەکێک لە هێرشەکان  باره گای سه ڕبازی هێزەکانی هەسەدەبووە لە شارۆچکه ی غەڕانیج، لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، هێرشەکە لە ڕۆژئاواوە کراوە کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریادایە.

 

 

لەبارەی ئەوە هێرشەوە هەسەدە وتویەتی، ئەوە دووهەمین هێرش بووە لە ماوەی 24 کاتژمێردا بکرێتە سەر هەمان پێگەی شەڕڤانان.

 

 

لە هێرشێکی جیاشدا، ئۆتۆمبێلێکی شەڕڤانان ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لەلایەن چەند چەکدارانەوە بە ئامانجگیراوە و لە ئاکامدا شەڕڤانێک برینداربووە.

 

هێرشی سێهەمیش لەلایەن دوو چەکدارەوە بووە کاتێک کە ئۆتۆمبێلێکی شەڕڤانان بەرەو کێڵگەی نەوتی جەفرە چووە لە دێرەزوور...

114 جار خوێندراوەتەوە