بانکی ناوەندیی عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی سەقامگیریی
نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دووپاتکردەوە.
هەواڵ:KNNC
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، بەهۆی ئه‌و پاڵپشتیه‌ی به‌های دیناری عێراقی هه‌یه‌تی
له دراوی بیانی و یەدەگی زێڕ هیچ پلانێکیان
نییه بۆ دەستکاریکردنی به‌های دیناری عێراقی.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵی 2025، بانکی ناوەندیی
عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی لە ئامانجە ستراتیژییەکانی پەیوەست بە پاراستنی سەقامگیریی
نرخەکانی ڕاگەیاندوه‌و ڕێژەی هەڵاوسانیش به‌به‌راورد به‌وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ ئاستێکی
نزم لە دابەزیوە.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی بانكی ناوه‌ندیی عێراق دوای ئه‌وه‌هات نه‌بیل
مەرسومی، شارەزای ئابووریی عێراقی، ڕایگەیاند، حکومەتی داهاتووی عێراق ناچارە نرخی فرۆشتنی دۆلار
بەرزبکاتەوە بۆ 180 هەزار تاوەکو 200 هەزار دینار له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و
كورتهێنانه‌ی كه‌هه‌یه‌تی و و هه‌ر ئه‌مرۆش نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته 143 هه‌زار
دینار.
830 جار خوێندراوەتەوە