وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێکی
بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لیستی موچەیان ڕەوانەی بەغداد کردوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارتی دارایی و ئابوریی
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم ڕادەستی وەزارەتی
دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ڕۆژی سێ شەممە ( 25ی تشرینی دووەمی 2025 ) لیستی مووچەی مانگی
تشرینی یەکەم-10ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی
دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی
حکومەتی فیدراڵ کرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا موچەی مانگی ئەیلول9ی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە و تەنها مانگێک ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ئەمساڵ...
213 جار خوێندراوەتەوە