جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی هیچ بژاردەیەکی تری
نییه جگە لە دانوستان بۆ دوورکەوتنەوە لە هێرشی زیاتری ئیسرائیل.
هەواڵ:KNNC
لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامهوانیدا سهرۆكی لوبنان رایگهیاند"ئهوان بە
تەنیا شەڕ ناکەن؛ بهڵكو دانوستان دەکەن" چونكه هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە
دانوستان. غەززە دوای شەڕێکی وێرانکەر بە تەواوی لەناوچوو، ئێستاش پێکەوە لەسەر مێزی
دانوستان دانیشتوون".
بهوتهی عهون كاتێك عەلی لاریجانی
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران له لوبنان بووه ، قسەی زۆر
توندی پێوتوه ئهوهش وایكردوه لاریجانی توشی شڵهژان و ههڵچون بێت ، وهك سهرۆكی
لوبنان دهڵێت پێموتوه 'شیعەکانی لوبنان
بەرپرسیارێتی منن نەک تۆ'.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەرپرسە ئێرانییە " لە دۆخێکی شڵهژاودا کۆشکەکەی
بەجێهێشتووە، دواتر گەڕاوەتەوە و داوای کاتێکی دیاریکراوی کردووە، بەڵام من ئامادە
نەبووم لەگەڵیدا کۆببمەوە".
جۆزێف عەون لە درێژەی قسەکانیدا رایگهیاند: "ئهو بە دوای قازانجی شەخسیدا
ناگهڕێت و سیاسەتمەدارێکی تەقلیدی نییه" بهڵكو كهسێكی دەوڵەتمەدارهو وە
دەوڵەتمەدارەکان ئەوەی پێویستە دەیکەن بۆ بنیاتنانی نیشتمانەکانیان، دوور لە
ململانێی بچووک و پۆپۆلیزم.
سەبارەت بە ڕۆڵی سوپا و توانای قۆرخکردنی چەک، عەون وتی، "بە سەبر و
وریایی و ژیرانە و هێمنانە کاردەکەن. ئهوان لە هەستیارییەکان تێدەگەن و زۆر بە
وردی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، بەڵام هەموو ئەوانە ڕێگریان لێناکەن لەوەی بگەینە ئەو
ئەنجامە: قۆرخکردنی چەک و قۆرخکردنی بڕیار".
585 جار خوێندراوەتەوە