ده‌زگای به‌ره‌نگاریبونه‌وه‌ی تیرۆری عێراق:دو تیرۆریستمان له‌سلێمانی ده‌ستگیر كردوه
هەواڵ:KNNC
دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری
عیراق بڵاویکردوەتەوە ؛ بە هاوکاری و هەوڵی وردی هەواڵگری و هەماهەنگیی لەگەڵ
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سلێمانی دوو تیرۆرستی داعشـ.ـیـ.ـان لەم شاره دەستگیر
کردوە.
ده‌زگاكه راشیگه‌یاندوه؛ چه‌ند ئۆپەراسیۆنێكی جیاوازیان بۆسەر
مۆڵگەکانی داعـ.ــش، له (وادی خاسە) و (وادی زاغیتون) له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك و
لە چیای حەمرین لە پارێزگای دیالەئه‌نجامداوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه ئۆپەراسیۆنەکانیان بونەتە هۆی لەناوبردنی
ژمارەیەک په‌ناگه‌و و مۆڵگه‌ی پاشماوەی باندە تیرۆریسـ.ـتیـ.ـیەکانی داعـ.ــش له‌گه‌ڵ تەقاندنەوەی ژماره‌یه‌ك بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی.
803 جار خوێندراوەتەوە