سیستمی ئەلیکترۆنیی پسوڵەی خۆراک ڕاگیرا

KNN : Kurdish News Network
09:06 - 18/11/2025
کوردستان
+
-

سیستمی ئەلیکترۆنیی پسوڵەی خۆراک ڕاگیراوە و جارێ مامەڵەکان ئەنجام نادرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

 بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەنەوە کە سیستمی ئەلیکترۆنیی پسوڵەی خۆراک (البطاقة التموينية الإلكترونية) ڕاگیراوە.



بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبارەی هۆکاری ڕاگیرانەکەی ئاماژەی بەوەداوە بەهۆی دروستبوونی هەڵەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی پسوولەی خۆراکدا و ڕاگرتنەکەش لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوەیە.
ڕوونیشیکردەوەتەوە تاوەکو گرفتەکە بەتەواوەتی چارەسەر دەکرێت هیچ مامەڵەیەک ئەنجام نادرێت، بۆیە ئەو هاووڵاتییانەی دەیانویست لەم ڕۆژانەدا بلۆکی سەر ئەندامانی خێزانەکانیان هەڵبگرن، چاوەڕێ بن تا کاتی کاراکردنەوەی سیستمەکە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە 10ی ئەم مانگەوە تا 20ی مانگ وەک دوامۆڵەت بۆ هاووڵاتییان دانربوو کە لە سیستمەکەیا خۆیان تۆماربەکن بێبەرامبەر و لەدوای ئەو وادەیە تۆمار دەبێت پارە...

670 جار خوێندراوەتەوە