چوارچێوەی
هەماهەنگی واژۆی بوونە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانیی کرد و بەربژێری خۆیان بۆ
سەرۆکوەزیران دیاریدەکەن.
هەواڵ:KNNC
چوارچێوەی
هەماهەنگی لە نوسینگەی حەیدەر عەبادی و بە ئامادەبوونی تەواوی سەرکردەکان کۆبوونەوەی
ئاسایی خۆی ئەنجامدا، پرسی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی سەرەکیترین تەوەری گفتوگۆکانی
چوارچێوەکەبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە یەکلاییکردنەوەی
شایستە هەڵبژاردنییەکان لە چوارچێوەی ماددە دەستوورییەکان کرا بەجۆرێک تەواو
گونجاوبێت لەگەڵ ڕیکارە یاساییەکان، جەختیشکرایەوە لەوەی ڕێز لە خواستی دەنگدەر
بگریێت و لە کاتی دیاریکرا و دەستورییدا هەموو پۆست و بابەتەکان یەکلابکرێتەوە.
لەوبارەیەوە
چوارچێوەکە واژۆی لەسەر بوونەوە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانیی کرد، کە
پێکهاتووە لە هەموو قەوارەکانی بەپێی ڕێکارە دەستوورییەکان، و دیاریکردنی بەربژێری
سەرکۆوەزیرانی داهاتوو، بەپێی پێوەرە نیشتیمانیی و پیشەییەکان....
1800 جار خوێندراوەتەوە