كاروانێكی سه‌ربازیی هێزه‌كانی
روسیا له‌سوریا كه ژماره‌یان 15 ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی بوو گه‌یشتونه‌ته ناوچه
سنوورییه‌كانی قنێتره له‌باشوری ئه‌و وڵاته كه هاوسنوری ئیسرائیله.
هەواڵ:KNNC
به‌پێی میدیاكانی سوریا ئه‌و هێزه‌ی
روسیا سه‌ردانی شارۆچكه‌ی سه‌یدا حانون و چه‌ند گوندێكی تری كردوه كه پێشتر سه‌ربازانی
ئیسرائیلی تێیدا بڵاوببونه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه دیمه‌شق
به‌نیازه له‌گه‌ڵ روسیا بگاته رێككه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی
روسیا له‌ناوچه‌كانی باشور ده‌وریه‌ی سه‌ربازیی هه‌بێت هه‌روه‌ك چۆن پێشتر و له‌سه‌رده‌می
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌و هێزانه ده‌سوڕانه‌وه.
له‌ئاستێكی تردا پاولۆ سێرجیۆ پینیرۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سوریا دوپاتیكرده‌وه ، كه‌هێشتا توندوتیژی له‌و وڵاته به‌رده‌وامه‌و ئه‌گه‌ر
دۆخه‌كه به‌وجۆره‌ی ئیستا به‌رده‌وام بێت ئه‌وا سوریا بۆ نێو گێژاوی ململانێكان
ده‌گه‌ڕێته‌وه.
47 جار خوێندراوەتەوە