پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:31 - 18/11/2025
کوردستان
+
-

تا کۆتایی ئەم مانگە باران نابارێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە.

 

 

هەواڵ:KNNC


دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: شەپۆلی بارانبارین کۆتاییهاتوە و ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق پلەکانی گەرماش ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، لەوبارەیەوە پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری کەشناسیی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ و ڕۆژانی دواتر لە هەرێمی کوردستان کەشوهەوا تەواو سەقامگیر دەبێت،

 

 

وتیشی تاوەکو 26ی ئەم مانگە باران نابارێت و بەرداورد بە ڕۆژانی ڕابردوو پلەکانی گەرما 7 بۆ 8 پلەی سیلیزیی بەرزدەبنەوە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بۆ ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرەیە، بەرزترین لە گەرمیانە 23 پلەی سیلیزییە ، نزمترینیش لە حاجی ئۆمەرانە کە 5 پلەی سیلیزییە، کەرکوک 20 پلە، هەولێر و هەڵەبجە 19 پلە، سلێمانی و دهۆک 18 پلەی. سیلیزین....

1628 جار خوێندراوەتەوە