دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لهدوای
كۆبونهوهی لهگهڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە رایگهیاند؛ وهڵامێكی
ئهرێنی سەبارەت بە ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی لهلایهن ناوبراوهوه پێگهیهنراوه.
هەواڵ:KNNC
لایخۆشیهوه شازادەی جێنشینی سعودیە به ڕۆژنامەنووسانی راگهیاند؛ سعودیە
دەیەوێت بەشێک بێت لەو ڕێککەوتنانە، کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل
دیاریکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت ڕێگەیەکی ڕوون بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی
ئیسرائیل و فهڵهستین مسۆگەر بکات.
هاوكات ترەمپ ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی ناوازهی لەگەڵ شازادەی جێنشین محەمەد
بن سەلمان ئەنجامداوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ریاز نزیکەی 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنان
لە ئەمریکا دەکات، بەو هیوایەی کە ئەوە بۆ یەک تریلیۆن دۆلار بەرزبێتەوە.
340 جار خوێندراوەتەوە