بهرتیانیا كۆتایی بهبلیتی زێڕین دههێنێت و ماوهی چاوهڕوانیش بۆ بهدهستهێنانی مانهوه لهو وڵاته له 5 ساڵهوه دهكاته 20 ساڵ.
هەواڵ:KNNC
لە هەنگاوێکدا بۆ ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی دەسەڵات لهلایهن ڕاستڕەوی توندڕەو لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی بەریتانیا، حکومەتی چەپ لەو ولاته بە سەرۆکایەتی کیر ستارمەر پاکێجێکی ڕێوشوێنی نوێی بۆ سنووردارکردنی لێشاوی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەکە پەسەند کردووە. هەروەها مەرجەکانی مانەوەی کۆچبەرانی یاسایی لە بەریتانیا توندتر کردووەتەوە بە کەمکردنەوەی چەندین یارمەتی کە پێشتر پێیان دراوە، دیارترینیان پرۆگرامی "بلیتی زێڕین"ە.
بڕیارەکانی حکومەتی بەریتانیا
بۆ سنووردارکردنی دیاردهی كۆچ بۆ بهریتانیا چەندین گۆڕانکاری بنەڕەتی لەخۆگرتوه لهوانه : بەرزکردنەوەی ماوەی پێویستی نیشتەجێبوون
بهجۆرێك بۆ داواکردنی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی (ILR)
لە پێنج ساڵەوە بووه به 20 ساڵ، ئهویش بۆ
هەڵسەنگاندنی توانای کۆچبەران بۆ تێکەڵبوون و بەشداریکردن لە کۆمەڵگەی بەریتانیا.
ههروهها توندکردنەوەی
مەرجەکانی بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی بەریتانی، لەگەڵ پێداویستیی زانینی ئاستێكی بهرزی زمانی ئینگلیزی و لهههمان
كاتیشدا هەڵوەشاندنەوەی "لیستی کەمکردنەوەی مووچە" کە ڕێگەی بە بیانییەکان
دەدات بە مووچەیەکی کەمتر دامەزراو بن، لهگهڵ بەرزکردنەوەی کەمترین ئاستی لێهاتوویی بۆ ڤیزەی
کار بۆ ئاستی زانکۆ؛ ؛ سەپاندنی کۆنترۆڵی توندتر لەسەر خوێندن.
هاوكات کۆتایی هێنان بە
"بلیتی زێڕین، كههۆکارێک بوو بۆ ئهوهی داواكاری مافی پهنابهرێتی لهو وڵاته زیاد
بكات بهو پێیهی بلیتی زێڕین" ڕێگە بە پەناخوازان دەدات لە ماوەی کورتدا مافی
نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بەدەستبهێنن.
2718 جار خوێندراوەتەوە