ئه‌م سه‌ر له‌ئێواره‌یه كه‌ناڵی (كان)ی
ئیسرائیلی ئاشكرایكرد، گفتوگۆكانی نێوان ته‌له‌ئه‌بیب و دیمه‌شق بێ ئه‌نجام بووه.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك ئه‌و كه‌ناڵه پشت به‌ستوو به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی
سیاسی بڵاویكردوه‌ته‌وه؛ ناكۆكی نێوان هه‌ردولا له‌سه‌ر ئه‌و پێگانه‌یه كه‌سوپای
ئیسرائیل له‌ناوخاكی سوریا ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه ، لایه‌نی
سوری خوازیاره سوپای ئیسرائیل له‌و پێگانه پاشه كشه بكات به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ر
ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌نگاوه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی گشتگیری ئاشتیدا بێت
نه‌ك به‌پێی رێككه‌وتنێكی ئه‌منی نێوان هه‌ردولا.
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی خاڵه
ناكۆكه‌كانی نێوان ئیسرائیل و سوریا گه‌لێكن و هیچ ئاماژه‌یه‌كیش له‌ئارادا نییه
كه بیسه‌لمێنێت هه‌ردولا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن.
148 جار خوێندراوەتەوە