بزوتنەوەی
حەمماس بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاساییش بە دابڕینی غەززە لە فەڵەستین ناودەبات ڕەتی
دەکاتەوە پابەندی خواستەکانی داگیرکەر ببێت.
هەواڵ:KNNC
بزوتنەوەی
حەمماس لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: سەرباری بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، بریاری
ئەنجومەنی ئاساییش لەبارەی غەززە واتای دابڕینی کەرتەکەیە لە فەڵەستین واتای لەبەرچاونەگرتنی
مافی مرۆیی نیشتیمانی ئەو خەڵکەیە کە دوو ساڵە بەرگەی هەموو جۆرە قڕکردن و
کۆمەڵکوژییەکی گرتوە.
بزوتنەوەکە
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارنامەکە
میکانیزمێکی ئەمینداری نێودەوڵەتی بەسەر کەرتی غەززەدا دەسەپینێت و هاوکاریی
ئیسرائیل دەکات لە گەیشتن بەو ئامانجانەی کە بە شەڕ نەیتوانی بەدەستی بهێنێت،
بەوەس گەلی فەڵەستین لە مافی چارەی خۆنوسین و بە پایتەختکردنی قودس دادەبڕێت.
حەماس جەختی لە
بەرگریی کردوەتەوە و وتویەتی، بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری بە هەموو شێوەیەک مافێکی ڕەوایە کە یاسا
و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان ڕێگەیان پێداوە، بەرخۆدان کاردانەوەی داگیرکارییە، دەبێت
دەوڵەتی فەڵيستینیش وەک بابەتێکی نیشیمانیی لەبابەتی چەکدادان بڕوانێت، جێگیرکردنی
هێز لە غەززە بۆ چەکداماڵین وا دەکات ئەو هێزە بێلایەن نەمێنێتەوە و لە داهاتوودا
ببنە بەشێک لە ململانێکان.
بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی
ئاسایشی لەلایەن ئەمریکاوە داڕێژراوە و پشتگیری لە پلانی دۆناڵد ترەمپ دەکات بۆ
کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ڕێگەدان بە جێگیرکردنی هێزێکی سەقامگیریی نێودەوڵەتیی بۆ خاکی فەڵەستین...
188 جار خوێندراوەتەوە