مه‌نار
عوبێدی له راگه‌یه‌نراوێكیدا ئاشكرایكردوه، خه‌رجییه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق له‌ماوه‌ی
نێوان 2015 بۆ 2025 بڕی 5.5 تریلیۆن دینار بووه.
هەواڵ:KNNC
به‌پێی
داتاكانی ئه‌و ئابوریناسه عێراقییه له‌ماوه‌ی ئه‌و 10 ساڵه‌دا ته‌نیا 321 یاسا
هاتوونه‌ته ئاراوه‌و هه‌ر یاسایه‌كیش بڕی 17.1 مليار دیناری تێچووه و ئه‌وه‌ش
بۆخۆی جێگه‌ی گومانه.
به‌وته‌ی
عوبێدی له‌خولی ئێستای په‌رله‌ماندا له‌به‌رامبه‌ر ته‌نیا 69 یاسادا بڕی 2.4
تریلیۆن دینار خه‌رجكراوه كه ئه‌وه‌ش خه‌رجییه‌كی بێ وێنه‌یه بۆ ئه‌م دامه‌زراوه‌یه
به‌جۆرێك هه‌ریاسایه‌ك بڕی 35 ملیار دیناری بۆ خه‌رجكراوه.
هه‌رچی
خولی پێشوی په‌رله‌مانیشه بڕی 1.8 تریلیۆن دینار له‌به‌رامبه‌ر 91 یاسادا خه‌رجكراوه
، كه‌هه‌ریاسایه‌كیش 20 ملیار دینار كه‌وتوه و له‌ساڵی 2015شه‌وه خه‌رجییه‌كان
به‌بڕی 650 ملیار دینار زیادیكردوه و له‌ماوه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانیشدا ته‌نیا
60 یاسا گه‌ڵاڵه‌كراون و هه‌ریاسایه‌كیش بڕی نزیكه‌ی 60 ملیار دیناری عێراقی كه‌وتووه.
ئه‌و
ئابوریناسه عیراقییه هیوای خواستوه كه له‌خولی داهاتوی په‌رله‌ماندا كۆی خه‌رجییه‌كان
بۆ زیاتر له 100 ملیار دینار به‌رز نه‌بێته‌وه.
لایخۆشیه‌وه
كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی بۆ بودجه (IBP) له‌راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه عیراق یه‌كێكه
له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی لاوازترین چاودێری په‌رله‌مانیی به‌سه‌ر خه‌رجی گشتییه‌وه هه‌یه‌و
په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته له‌كۆی 100 خاڵ ته‌نیا 46 خاڵ و له‌پێنوێنی شه‌فافیه‌تیش
له‌كۆی 100 خاڵ ته‌نیا 8 خاڵی وه‌رگرتوه.
به‌پێی
ئامارێكی په‌رله‌مانی عیراقیش 76 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان له‌سه‌ر هیچ یاسایه‌ك نه‌داوه‌و
48 په‌رله‌مانتاریش له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ته‌نیا
یه‌ك جار قسه‌یان كردوه‌و قسه‌كردنه‌كه‌ش ته‌نیا نیو وشه بوه‌و له‌وماوه‌یه‌شدا
ته‌نیا نزیكه‌ی 20 په‌رله‌مانتار چالاكیی كرده‌ییان هه‌بوه.
83 جار خوێندراوەتەوە