کاربەدەستێکی ئەمەریکیی پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی
هەڵبژاردن دەکات و دەڵێت: هەڵبژێردراوەکانی عێراق دەسەڵاتی پێکهێنانی حکومەتیان
هەیە.
هەواڵ:KNNC
وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق قسەیکرد و
ڕایگەیاند: ئەمەریکا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی ئاشتییانە لە گەلی عێراق دەکات بۆ بەڕێوەچوونی
پڕۆسەیەکی لەو شێوەیەی دیموکراسیی.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا سەرکردە هەڵبژێردراوەکانی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمان لە لایەنە سیاسییە جیاوازەکانی عێراق سەروەریی و ڕەوایەتی و دەسەڵاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی
عێراقیان هەیە.
ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە جەختی لە پتەوکردنی
پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و عێراق کردوەتەوە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە کار و
بەرژەوەندییەکانی یەکتر...
174 جار خوێندراوەتەوە