ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند؛ كه ڕیزه‌كانی نێو
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی یه‌كگرتووه له‌پێناو پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق به‌بێ
دواكه‌وتن و بگره‌و به‌رده‌ی سیاسی.
هەواڵ:KNNC
سه‌باح ئه‌نباری- ره‌تیكرده‌وه كه دابه‌شبون و په‌رتبون له‌نێو ڕیزه‌كانی
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان رووبدات چونكه پیكهاته‌كانی نێو چوارچێوه‌ی
ناوبراو بریتین له‌چه‌ند جه‌مسه‌رێك كه
پرۆسه‌ی سیاسی له‌عیراق به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به‌تایبه‌تیش له‌نێو پێكهاته‌ی شیعه‌دا.
سه‌باره‌ت به‌هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدان كه محه‌مه‌د
شیاع سودانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئه‌نباری رایگه‌یاند: پێكهاته‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه
له‌پێكهاته جیاوازه‌كان پێكهاتوه‌و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
نابێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا وته‌یه‌كی نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی
یاسای دوپاتكرده‌وه،كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه حكومه‌تی داهاتووی عیراق له‌هه‌ناوی
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه له‌دایك ده‌بێت.
295 جار خوێندراوەتەوە