وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ڕەزامەندی لەسەر ئەگەری فرۆشتنی سیستمی پەیوەندییە سەربازییەکان بە عێراق داوە بە بەهای ١٠٠ ملیۆن دۆلار.
ئاژانسی ھاوکاریی ئاسایشی بەرگریی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (DSCA)، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ئەگەری فرۆشتنی سیستمی پەیوەندیی سەربازیی بە عێراق بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بە مەبەستی پەرەپێدانی توانای فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندیی داوە لەسەر ئەگەری فرۆشتنی سیستمی پەیوەندی و ڕادیۆ بە بەهای ١٠٠ ملیۆن دۆلار بە عێراق.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، فرۆشتنەکە ئەم شتانە دەگرێتەوە؛ خاڵەکانی دەستگەیشتن بە ڕادیۆ، ئەو ئامێرانەی بێتەل کە ھەڵدەگیرێن، سیستمەکانی وێستگەی ڕادیۆیی و سیستمی دووبارەکەرەوەی ڕادیۆیی.
182 جار خوێندراوەتەوە