ئەمڕۆ 88 ساڵ
بەسەر کۆمەڵکوژیی دێرسیمدا تێپەڕدەبێت کە تیایدا سەیدڕەزا و هەزاران
کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کۆمەڵکوژکران.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ 88 ساڵ
بەسەر کۆمەڵکوژی کوردانی باکوری کوردستاندا تێپەڕدەبێت کە 13 هەزار کوردی تیادا کۆمەڵکوژکران
و جۆرەها شێوازی مردنیان لەسەر تاقیکرایەوە.
کۆمەڵکوژیی
دێرسیم لە 4ی 5ی 1937 دەستیپێکردووە، هەرچەند لەساڵی 1938دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاند
کۆتاییان پێهێناوە، بەڵام بەنهێنی ئەو بڕیارەیان درێژکردووەتەوە دووبارە
دەستیان بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی سڤیل و بێچەک کردووە، تا ساڵی 1939کۆمەڵکوژییان
درێژکردووەتەوە.
بەڵگە
فەرمییەکان دەری دەخەن لە کۆمەڵکوژیی دەرسیمدا زیاتر لە هەزار 14 هەزار کورد
کۆمەڵکوژکراون، بەپێی هەندێک سەرچاوەش ژمارەکە 35 هەزار کەسە، لەو کۆمەڵکوژییەدا
سەید ڕەزا و 10 هاوەڵی کە یەکێکیان کوڕی بووە.دەستگیرکراون و لە 15ی تشرینی
دووهەمدا لە شاری ئەزەخ لەسێداردراون و تا ئێستا گۆڕەکانیان نادیارە.
دەوڵەت پێش دەستپێکردنی
کۆمەڵکوژیی، لە ساڵی 1934ەوە دەستیکرد بە ڕاگواستنی کوردان و دورخستنەوەیان لە
زێدی خۆیان و زیاتر لە 12 هەزار کورد لەو چوارچێوەیەدا لە زێدی خۆیان هەڵکەندران...
380 جار خوێندراوەتەوە