خۆتۆمارکردن بۆ فۆڕمی خۆراک دەبێتە پارە

KNN : Kurdish News Network
01:24 - 15/11/2025
کوردستان
+
-

 

وەزارەتی بازرگانیی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە تەنها پێنج ڕۆژ ماوە بۆ خۆتۆمارکردنیان و دوایی دەبێت پارە بدەن.

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە هاوڵاتییان تەنها پێنج ڕۆژیان لەبەردەم ماوە بۆ خۆتۆمارکردنیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکدا و دوایی پرۆسەکە بێبەرامبەر نابێت.

 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەکەنەوە کە  تاکو ئێستا پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنیان پڕنەکردوەتە، دەتوانن تا 20ی ئەم مانگە خۆیان تۆمار بکەن بێبەرامبەر،

 

 

 وەزارەت ئاماژەی بەوەشداوە، لەدوای ئەو بەروارە کە 20ی تشرینی دووهەمی 2025ە خزمەتگوزاریی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی بێمبەرامبەر نامێنێت و دەبێت بە پارە...

1673 جار خوێندراوەتەوە