مه‌یسه‌م فه‌تحی كاندیدی هاوپه‌یمانیی حه‌سمی نیشتمانیی به‌سه‌رۆكایه‌تی
سابت محه‌مه‌د عه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عێراق دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا
بۆ ئه‌وه‌ی ببێته په‌رله‌مانتار پۆستێكی پڕ له‌رق و كینه‌ی دژ به‌كورد كردوه‌و
پاشان كه‌وتوه‌ته پیاهه‌ڵدانی سه‌ددام حسێن.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك له‌پۆسته‌كه‌یدا هاتوه ؛ ده‌ڵێ خه‌ڵكی موسڵ شایه‌نی ئه‌وه‌ن و خوازیارم
له‌داعش خراپتریان تووش بێت ئه‌گینا چۆن كورد پێنج كورسی ده‌هێنێت و حزبه‌كانی تری
ده‌ره‌وه‌ش كورسی زیاتریان به‌ده‌ستهێناوه،
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كورد خێریان هه‌بوایه موچه‌یان ده‌دات ، پاشان
ره‌حمه‌ت بۆ سه‌ددام ده‌نێرێت.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پۆسته پڕ له‌رق و كینه‌یه داواكاری گشتی له‌موسڵ ناوبراوی داوه‌ته دادگا .
هاوكات ئه‌م نووسینه كاردانه‌وه‌ی
زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش مه‌یسه‌میش
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاردانه‌وانه‌دا ده‌ڵێت ئه‌كاونته‌كه‌م هاككراوه!
1153 جار خوێندراوەتەوە