یەکەمین بارانی ئەمساڵ کارەبای 24 کاتژمێریی کوژاندەوە و لایەنی پەیوەندیداریش
هۆکارەکەی بۆ هەبوونی شۆرتی کارەبا دەگەڕێنێتەوە.
هەواڵ:KNNC
یەکەمین بارانبارینی ئەمساڵ کارەبای بەشێکی تەواوی شارەکانی لە هەرێمی
کوردستان کوژاندەوە و بەشێکیان تا ئێستا کارەبایان بۆ نەگەڕاوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی پەیامنێرانی کەی ئێن ئێن،
لە شاری هەولێر، گەڕەکەکانی، ڕۆشنبیریی، کارێزان، ڕاستیی، مامۆستایان،
گوڵان، زانیاریی، بنەسڵاوە، کانی قرژاڵە زانیاریی، زاگرۆس، توەڕەق و نەورۆز و
هەڤاڵان، لە کاتژمێر 02:00ی ئەمشەوەوە کارەبایان بڕاوە و تا ئێستاش کارەبایان
نییە.
لە شاری سلێمانیش زۆرینەی گەڕەکەکان کارەبا کوژاوەتەوە، بەشیکیان لە شەوەوە و زۆرینەسیان لە کاتژمێر 08:00ی ئەم بەیانییەوە کارەبایان بڕاوە
و تا ئێستاش بێکارەبان.
هاوکات لە چەند گەڕەکێکی شاری دهۆکیش بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کارەبا
کوژایەوە و دواتر گەڕایەوە.
لەوبارەیەوە ئەندازیار غالب محەممەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی
ڕایگەیاند: بارانبارارینەکە بووەتە هۆی دروستبونی شۆرتی کارەبا لەسەر تۆڕەکانی
دابەشکردنی کارەبا و ژمارەیەک فیدەری کارەبا لەناوشار و دەرەوەی شار ناتوانن کارەبا
بدەن.
ئاماژەی بەوەشدا، پاش دروستبوونی کێشەکە، تیمی هۆبەکانی دابەشکردنی کارەبا
سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن...
484 جار خوێندراوەتەوە