بڕیارە سبەی کاتژمێر 11 بەیانی تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە بکرێت، کە
بۆ وەرزی حەجی 2026 خۆیان تۆمارکردوەو ئەگەر کەسێک پێشتر فەریزەی حەجی ئەنجام دا بێت،
ناوی ناچێتە نێو تیروپشکەکەوە
هەواڵ: KNN
کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و
عەمرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئامادەکارییەکان بە کۆتا گەیشتوون بڕیارە سبەی کاتژمێر
١١ بەیانی تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە بکرێت،
کە بۆ وەرزی حەجی 2026 خۆیان تۆمارکردوە.
کاروان ستونی وتیشی : ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ناو تۆمارکردن بۆ فەریزەی حەج
بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچوە، لەبەر تازەیی سیستمەکە پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی
ناوەکان و ڕێکارەکانی دیکە ماوەیەکی زیاتری خایاند، بۆیە ئەنجامدانی تیروپشکەکە بۆ
ئەمساڵ کەمێک دواکەوت
ڕاشیگەیاند، 89 هەزار کەس ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ساڵی
2026 تۆمار کردوە، لەبەر زۆری خواست، ئەمساڵ مەرجێک زیادکراوە ئەگەر کەسێک پێشتر فەریزەی
حەجی ئەنجام دا بێت، ناوی ناچێتە نێو تیروپشکەکەوە، هەربۆیە هەزاران ناو دەرهێنراوە
و دوورخراونەتەوە.
786 جار خوێندراوەتەوە