چوار لەو گروپە چەکدارانەی لە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە ٤٧ کورسییان بەدەستھێناوە

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 14/11/2025
عێراق
+
-

لە کۆی شەش گروپی چەکداری سەربە حەشدی شەعبی لە عێراق کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە، چوار گروپیان لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران، ٤٧ کورسییان بەدەستھێناوە.

 

ھەریەک لە بزوتنەوەی "سادیقون" سەربە بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی و بزوتنەوەی "حقوق" سەربە حزبوڵڵای عێراق بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەمیداوی و بزوتنەوەی "مونتەسیرون" سەربە کەتائیبی سەید شوھەدا بەسەرۆکایەتی ئەبو ئالا وەلائی و بزوتنەوەی "خەدەمات" سەربە کەتائیبی ئیمام عەلی بە سەرۆکایەتی شبل زەیدی و بزوتنەوەی "بابلیۆن" بەسەرۆکایەتی ڕەیان کلدانی کە پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە، ٤٧ کورسیان بەدەستھێناوە.

 

ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەرجەم پارێزگاکانی عێڕاق ئەنجام درا.

 

بەپێی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردن، ھەریەک لە بزوتنەوەی "سادیقون" سەربە بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی و بزوتنەوەی "حقوق" سەربە حزبوڵڵای عێراق بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەمیداوی و بزوتنەوەی "مونتەسیرون" سەربە کەتائیبی سەید شوھەدا بەسەرۆکایەتی ئەبو ئالا وەلائی و بزوتنەوەی "خەدەمات" سەربە کەتائیبی ئیمام عەلی بە سەرۆکایەتی شبل زەیدی و بزوتنەوەی "بابلیۆن" بەسەرۆکایەتی ڕەیان کلدانی کە پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە ٤٧ کورسیان بەدەستھێناوە.

 

لەو ٤٧ کورسییەی ئەنجومەنی نوێنەران، ٢٧یان سادیقون بەدەستھێناوە و ھەشت کورسیی بزوتنەوەی خەدەمات بەدەستیھێناوە و شەش کورسی بزوتنەوەی حقوق بەدەستیھێناوە و چوار کورسی بزوتنەوەی مونتەسیرون بەدەستیھێناوە و دو کورسییەکەی دیکە کە کورسی پێکھاتەی مەسیحین، بزوتنەوەی بابلیۆن بەدەستھێناوە.

 

بەڵام بزوتنەوەی نوجەباش کە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە باڵی سیاسی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکاندا تۆمار نەکردبو و تا ئێستا دەرنەکەوتوە کە دەنگی بە کام لایەن یان بەربژێر داوە.

 

ھەورەھا تا ئێستا دیار نییە "بزوتنەوەی سدق و عەتا"باڵی سیاسی، بزوتنەوەی ئەنساڕوڵڵای ئەوفیا کە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە چەند کورسی بەدەستھێناوە.

 

پێشتر وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاندبو، ئەو گرویە چەکدارانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە، بەشداریی لە حکومەتی داھاتوی عێراقدا، ناکەن.

207 جار خوێندراوەتەوە