لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەکانی پارێزگای هەڵەبجە راگەیەندراوێکی بڵاو
کردەوەو دەڵیت بۆسەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی پارێزگای هەڵەبجە .ئاگادارتان دەکەینەوە بەهۆی کێشە لەفیدەرەکانی کارەبای ناوشارەوە و هاتنی شەپۆلی سەرماوە، دەبێت
لەکاتی بڕانی کارەبادا دەست بەجێ کارەبا هەڵبکەن بەپێچەوانەوە توشی سزای یاسای دەبن
هەواڵ: KNN
ئەم ڕاگەیەندراوەی لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە
کاتێکدایە لە دوێنیوە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و هەولێرو دهۆک دوچاری بڕانی
تەزوی کارە بونەتەوەو کارەبای نیشتیمانیان
نیە
پەیامنێرانی کەی ئێن ئێن پشت ڕاستیان کردەوە لەگەڵ یەکەم شەپۆلی باران بارین کە ناوچەکانی هەرێمی
کوردستانی گرتەوەو لە چەندین شارو شارۆچکە کارەبای نیشتیمانی کیشەی تێکەوتوەو
زیاتر لە 15 کاتژمێرە لە هەندێک شوێن کارەبا نیە
هاوکات ئەندازیار غالب محەممەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی
ڕایگەیاند: بارانبارارینەکە بووەتە هۆی دروستبونی شۆرتی کارەبا لەسەر تۆڕەکانی
دابەشکردنی کارەبا و ژمارەیەک فیدەری کارەبا لەناوشار و دەرەوەی شار ناتوانن
کارەبا بدەن.
ئاماژەی بەوەشدا، پاش دروستبوونی کێشەکە، تیمی هۆبەکانی دابەشکردنی
کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن...
715 جار خوێندراوەتەوە