ئه‌و 200 چه‌كداره گیرخواردوه‌كه‌ی حه‌ماس كه له‌ناوچه‌ی ره‌فه‌حی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیلدان چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ستده‌كه‌ن.
هەواڵ:KNNC
میدیایه‌كی
ئیسرائیلی ئاشكرایكرد؛ چه‌كداره گیرخواردوه‌كانی حه‌ماس كه‌ژماره‌یان 200 چه‌كداره‌و
له‌ناوچه‌ی ره‌فه‌حی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای ئیسرائیلدان چه‌كه‌كانیان راده‌ستده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی یه‌ده‌عۆت
ئه‌حره‌نۆت بڵاویكرده‌وه،به‌نێوه‌ندگیری جارید كۆشنه‌ر زاوای تره‌مپ چه‌كداره
گیرخواردوه‌كانی حه‌ماس دوای ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان راده‌ست ده‌كه‌ن بۆ وڵاتێكی تر
ده‌گوازرێنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌قه‌ته‌رو توركیا ئاماده‌ییان پیشاندابێت بۆ
ئه‌وه‌ی پێشوازیان لێبكه‌ن.
902 جار خوێندراوەتەوە