نوسینگەی
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ڕایگەیاند: سبەینێ چوارشەممە لە تەواوی دامودەزگە حکومییەکانی عێراق پشوی فەرمییە.
هەواڵ:KNNC
لە ڕاگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوەشدراوە، پشووە فەرمییەکە ئەو ناوەند و دامەزراوانە ناگرێتەوە کە
خزمەتگوزاریین و بۆ سبەی ئەرکیان پێسپێردراوە.
هۆکاری پشوەکەی
سبەینێ وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، بۆ ئاسانکارییکردنە لە ڕێکارەکانی پاش هەڵبژاردنی کۆمسیۆن و گواستنەوەی سندوقەکانی دەنگدان لەلایەن هێزەکانی ئاساییش و
چۆڵکردنی ئەو خوێندنگە و ناوەندانەی وەک بنکەی دەنگدان بەکارهاتوون.
ئەوەش لە
کاتێکدایە لەپاش شەش ڕۆژ پشوی ناوەندەکانی خوێندن و یەک ڕۆژی پشوی فەرمانگەکان لە
هەریمی کوردستان سبەینێ دەوامی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە و تا ئێستا هیچ بڕیارێک
لەبارەی درێژەدان بە پشو نییە.
2347 جار خوێندراوەتەوە