حکومەتی یەکێتی نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند؛
کە دەسەڵاتدارانی لوبنان هانیباڵ موعەمەر قەزافی کوڕی سەرۆکی کۆچکردووی لیبیایان
ئازاد کردووە و ئەو کەفالەتەی پێشتر بەسەریدا سەپێنرابوو هەڵوەشێنراوهتهوه.
لە بەیاننامەیەکی حكومهتی لیبیادا "پێزانینی قووڵی" خۆی
بۆ جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان و نەبیل بهڕی سەرۆکی پەرلەمان دەربڕیوه بۆ هاوکاریکردنیان
لە چارەسەرکردنی ئەو دۆسێیهدا.
لای خۆیەوە سەعدی قەزافی،
برای هانیباڵ، لە ڕێگەی پلاتفۆرمی “X”ەوە ئازادکردنی براكهی
ڕاگەیاند و سوپاسی حکومەتی لوبنان و عەبدولحەمید دبەیبە سەرۆکوەزیرانی لیبیاو بەرپرسانی دیکەی لیبیای كردوه كه دهستیان لهئازادكردنهكهدا ههبووه.
هانیباڵ قەزافی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی
2015 لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە شاردنهوهی
زانیاری سەبارەت بە دیارنەمانی ئیمام موسا سەدر لە ساڵی ١٩٧٨ لە لیبیا دەستگیرکرا،
لهكاتێكدا هانیباڵ لەو کاتەدا تەمەنی تەنها
دوو ساڵ بووه.
1434 جار خوێندراوەتەوە