وەزارەتی دارایی 890 ملیار دینارەکەی مووچەی وەرگرت و فەرمانبەرانی
بانکەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە بەمەبەستی ئامادەکاری دابەشکردنی مووچە بگەڕێنەوە
بۆ دەوام.
بەگوێرەی زانیارییەکانی KNN بەشی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی
هەرێم سەردانی لقی هەولێری بانکی ناوەندییان کرد بە مەبەستی وەرگرتنی تەمویلی
مووچە.
کەمێک پێش ئێستا بەشی ژمێریاریی 890
ملیار و 52 ملیۆن دیناری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق وەرگرت و گواستیەوە
بۆ بانکی منارە.
هاوکات وەزارەتی دارایی فەرمانبەرانی بانکەکانیشی ئاگادار کردووەتەوە کە بگەڕێنەوە
بۆ سەر کارەکانیان بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچە.
47 جار خوێندراوەتەوە